خەبات: سەرهەنگ نەجمەدین:- لە میانی یارییەکانی گەڕی چوارەمی خولى تۆپی پێی لاوانی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، چوار یاری گرنگ لە یاریگا جیاجیاکانی کوردستاندا بەڕێوەچوو، لەوانە لە یاریگای هەڵەبجەى شەهید، هەردوو تیپی لاوانی هەڵەبجەى شەهید و چەمچەماڵ ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە، یارییەکە لە بەرژەوەندی لاوانی چەمچەمال بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێک کۆتایی هات.
هەروەها لە یاری دووەم و لە یاریگای حاجیاوا، تیپی لاوانی حاجیاوا میوانداریی تیپی لاوانی پیرەمەگرونی کرد، یارییەکە لەبەرژەوەندی تیپی لاوانى حاجیاوا بەئەنجامی دووگۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتایی هات، هەروەها یاری نێوان تیپی لاوانی سنوور و خەلیفان لە یاریگای سنوور ئەنجام درا، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بۆ سنوور کۆتایی هات، لەیاری چوارەم و لە یاریگای ئاکرێ، هەردوو تیپی ئاکرێ و پێرس بەیەک گەیشتن، پێرس دوور لە یاریگا و هاندەرانی توانی بەئەنجامی گۆڵێکی خاوێن لە تیپی خاوەن یاریگا بباتەوە و 3خاڵى گرنگی یارییەکە بەدەست بهێنێت.
ڕیزبەندی کۆمەڵەكان:
*کۆمەڵەى یەکەم:
چەمچەماڵ 9 خاڵ
کفرى 6 خاڵ
هەڵەبجەى شەهید 0
*کۆمەڵەى دووەم:
کۆیە 6 خاڵ
پیرەمەگرون 4 خاڵ
حاجیاوا 1 خاڵ
*کۆمەلەى سێیەم:
ڕەواندوز 6 خاڵ
سنوور 4 خاڵ
خەلیفان 1 خاڵ
*کۆمەڵەى چوارەم:
پێرس 6 خاڵ
ئاکرێ 4 خاڵ ٣
نیشتمان 1 خاڵ