کۆشکی سپی رایگه‌یاند، جۆ بایدن لە هێرشەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد ئاگادار کراوەتەوە کە بووە هۆی برینداربوونی ژمارەیەک سەرباز و کارمەندی ئەمریکا و هاوپەیمانان. هاوکات، هەڕەشەی وەڵامدانەوەش دەکات.
ئه‌نتۆنی بلینكن له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له هه‌ر شوێنێك بێت وه‌ڵامی هه‌موو هێرشه‌كان ده‌ده‌ینه‌وه كه بكرێته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، هاوكات ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، هه‌روه‌ها داوای له هه‌مو لایه‌نه‌كان كرد خۆیان له په‌ره‌سه‌ندنی شەڕ به‌دوور بگرن و ململانێكان نه‌گاته ئاستی شه‌ڕێكی ناوچه‌یی.