خەبات: ئه‌حمه‌د تاریق:- ئه‌كته‌رى بواری شانۆ سیڤه‌ر ستار، كه به‌شدارى چه‌ندین شانۆگه‌ریدا كردووه، پێی وایە كەسانی لێهاتوو لەبەر جوانی پشتگوێ خراون، له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ خه‌بات وه‌ڵامى چه‌ند پرسیارێكی سەبارەت بەکارە هونەرییەکانی داینەوە.
*سه‌ره‌تاى كاركردن و چوونت بۆ سه‌رته‌ختى شانۆ چ هه‌ستێكت هه‌بوو؟
هیچ كات هه‌ستم به‌شه‌رم و شله‌ژان نه‌كرد، باوكیشم زۆر پاڵپشتم بوو كه نه‌ترسم و شه‌رم نه‌كه‌م له‌كاتى نمایشه‌كانم.
*پێتوایه ئه‌وانه‌ى ده‌چنه په‌یمانگە هه‌موویان ببن بە هونه‌رمه‌ند؟
مه‌رج نییه هەموو لەبواری هونەر کاربکەن، زۆربه‌ى خوێندنكاره‌كانى په‌یمانگە دوای وەرگرتنی بڕوانامەکەیان لەکاری هونەری دوور دەکەونەوە.
*له كارى هونه‌رى واسته و هاورێیه‌تى هه‌یه له نێوان هونه‌رمه‌نده‌كان بۆ دابه‌شكردنى ڕۆڵ؟
به‌ڵێ دەرهێنەر هه‌بووه به منى گووتووه سپۆنسه‌رم بۆ په‌یدا بكه پاره‌مان بۆ سه‌رف بكات ڕۆڵی فڵان ئه‌كته‌ر ده‌ده‌م به تۆ، دەرهێنەر هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای هاورێییه‌تى ئه‌كته‌ر داده‌نێت.
*له‌نێو كارى هونه‌رى جوانى ڕووخسار گرینگتره یان توانا و لێهاتووى بۆ هه‌ڵبژاردنى كاره‌كته‌ره‌كه؟
ببێگومان لێهاتووى گرینگرتره، به‌ڵام لێره نه‌خێر، لەبەرخاتری هەندێ کەس، کەسانی بەئه‌زموون پشتگوێ دەخەن و له‌سه‌ر بنه‌مای جوانى هه‌موو كارێك ده‌كرێت.
*تۆ ئازادى ته‌واوت پێدراوه له كارى هونه‌رى یاخود نا؟
هیچ كه‌سێك ئازادى ته‌واوى پێنه‌دراوه، به‌ڵام هه‌وڵمداوه خۆمبم و ئازادبم هه‌وڵى جدیش بۆ ئه‌وه ده‌ده‌م كه ئازادبم له ده‌ربرینى ڕاو هزر و ئه‌ندێشه‌ى هونه‌رى، ئەگه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌سى به‌ناو هونه‌رمه‌ند وازبێن و له شه‌مه‌نده‌فه‌رى هونه‌ردا دابه‌زن و ئێمه بگه‌ینه وێستگه‌ى كۆتا.
*هیچ كات بووه بۆ خودى خۆت گریابیت؟
هه‌ركه‌سێك نه‌گریێت مرۆڤ نییه، زۆرجار بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانم گریاوم به‌رله‌وه‌ى بچمه نمایش ده‌چمه به‌ر ئاوێنه ده‌گریم و ده‌ستخۆشى له‌خۆم ده‌كه‌م و هانى خۆم ده‌ده‌م كه سه‌ركه‌وتووبم له‌و كاره‌كته‌ره.
*له‌پشت هه‌ر ئافره‌تێكى سه‌ركه‌وتوو ییاوێك هه‌یه كێ له‌پشتى تۆدایه؟
دایكم و باوكم پاڵپشتى ته‌واوى منن، لێره‌وه ده‌ڵێم خۆشم ده‌وێن، ئێوه كلیلی سه‌ركه‌وتنه‌كانى منن.
*عەشق مرۆڤ فێرى چی ده‌كات؟
عەشق جوانه، بەڵام مرۆڤه‌كان جوان نین، عەشقی منیش ته‌نها هونه‌ره‌كه‌مە.
*كارى زۆر سه‌ركێشانه ده‌كه‌یت بۆ نمونه ئه‌سپ سوارى ماتۆڕ سوارى هه‌ست ناكه‌یت كوڕانه ده‌رده‌كه‌ویت؟
به پێكه‌نینه‌وه،، زۆر كه‌س پێم دەڵێن كورانى، به‌ڵام ئه‌وه‌ى بۆ من گرینگه له كۆتایی مر‌ۆڤم بۆ من گرینگ نییه چ ڕه‌گه‌زێكم، وەک مرۆڤێك بڕیار ده‌ده‌م و قسه ده‌كه‌م و كارده‌كه‌م.