سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە تاران کوژراوە.
هەنییە بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی سەرۆککۆماری نوێی ئێران لە تاران بوو. تاوەکو ئێستا سوپای پاسداران هیچ وردەکارییەکی لەبارەی کوشتنەکەی بڵاونەکردووەتەوە.
سوپاسی پاسداران دەڵێت، لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و ئەنجامەکەی ئاشکرا دەکەن.
بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، ئیسماعیل هەنییە لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل دا کوژراوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەشداریی لە رێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی سەرۆککۆماری نوێی ئێرانی کردووە