نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا چەند سەنتێک ڕووی لە دابەزین کرد کە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لەسەروو ٧٨ دۆلارە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی تەموزی ٢٠٢٤ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٧٨ دۆلار و ٦٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٧٩ دۆلار و ٥ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکیش بە ٧٥ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٥ دۆلار و ٨١ سەنت بوو.

وڵاتانی ئۆپیک پڵەس لەسەر ئەوە رێککەوتبوون کە بەرهەمهێنانی سێ ملیۆن و ٦٦٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ و بەرهەمهێنانی خۆبەخشانە بە رێژەی دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە کە لە مانگی حوزەیراندا کۆتایی پێهات، کەم بکەنەوە.

دواتر، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڕیاریدا رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ درێژ بکاتەوە، ئەوەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازاڕی نەوت دەبێت لە جیهاندا.