بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردووەتەوە: “بە سەرپەرشتی بەرێوەبەری پۆلیسی سۆران (عەمیدی مافپەروەر – سەران لەتیف نەجم) و بەرێوەبەری بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران (مقەدەمی پۆلیس – هاڕوون بەهرام محێدین) و ئەفسەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران (ملازمی مافپەروەر – شەهرام شاکر ئەحمەد)، بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران دوای بەدواچوون و کۆکردنەوی زانیاری بۆیان دەرکەوت، لە یەکێک لە کافتریاکانی سۆران تاوانی قومارکردن ئەنجام دەدرێت، بۆیە لە 23ی 7ی 2024، دوای وەرگرتنی بریاری دادوەری لێکۆلینەوە بە هاوکاری بەشی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکانی سۆران چوون بۆ شوێنەکە و لە کاتی قومارکردندا تواندرا چوار تۆمەتبار دەستگیر بکرێن و بە پێی مادەی 389 لە یاسای سزادان ڕاگیراون.”