وەزارەتی كارەبا ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، 31ی ئەم مانگە بۆ لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی كرێی كارەبا دواكاتە.

وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت “بۆ ئەوەی زۆرترین هاووڵاتی لە بڕیاری لێخۆشبوونی 20% قەرزی کرێی کارەبا سوودمەند بێت، 31ی 7ی 2024 دواكاتی هۆبەی فرۆشیاری وزە (1) لە بەرێوەبەرایەتیی دابەشکردنیی کارەبای هەولێر/1.”

ئاماژەی بەوەش كردووە، سەڕەڕای ئەوەی، ڕۆژی شەممە پشووی فەرمییە، بەڵام فەرمانگەكەیان کراوە دەبێت و لە ڕۆژانی دواتریش پارە وەرگرتن تا کاتژمێر 4 و نیوی ئێوارە بەردەوام دەبێت.