له شاری كه‌ركووك، ته‌قه له باره‌گای لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا و به‌رپرسێكی پارتی له كه‌ركووك زانیاریی خسته ڕوو.
له‌م باره‌یه‌وه، مه‌ریوان جه‌لال، كارگێڕی لقی سێی پارتی له كه‌ركووك ڕایگه‌یاند، كاتژمێر 1 و 50 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ی 7ی 2024، تەقە لە بارەگای لقی٣ کرا لە کەرکووك، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووه.
ڕاشیگه‌یاند، هەمیشە پارتی ئامانجی ناحەز و دوژمنانی گەلی کوردستانە، ئەم جۆرە کارە ترسنۆکانە کاریگەری دروست ناکەن، پەیامی پارتی پەیامی ئاشتی و برایەتی و تەباییە، دڵنیابن هیچ هێزێك ناتوانێ ئاراستەی پێشکەوتنەکانی پارتی ڕابگرێ و هەمیشە لە خزمەتی کورد و کوردستان و کوردایەتی خۆی بەردەوامە و ناوەستێ، ئەوانەی دژی ئەم ئاراستەیەن بە سزای خۆیان دەگەن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌ند كه‌سێك ته‌قه‌یان له باره‌گای لقی 3ی پارتی كرد له كه‌ركووك و پاشان هه‌ڵهاتن، دواتر هێزێكی ئه‌منی گه‌شتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵێنه‌وه‌یان ده‌ست پێكرد.