خەبات: مسلم دۆله‌مه‌ری:- شێوه‌كار ڤه‌مان ئیسماعیل حەسەن، ده‌رچووی كۆلیژی زانسته مرۆییه‌كان به‌شی هونه‌ری شێوه‌كارییه، له‌م دیداره‌دا ڤه‌مان ئیسماعیل وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی لەبارەی ئه‌زموون و ژیانی چه‌ند ساڵه‌ی خۆی لەنێو بواری هونه‌ری شێوه‌كاری بەو شێوەیە داینەوە.
*بۆ هونه‌ری شێوه‌كاریت هه‌ڵبژارد؟
هونه‌ری شێوه‌كاری یه‌كێكبوو له حه‌زه‌كانی ژیانم، بۆیه په‌یمانگە و كۆلیژی هونه‌رم ته‌واوكرد، ئێستاش قوتابی ماسته‌رم له هه‌مان زانكۆ، ده‌مه‌وێت وه‌ك زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی جیهان لە هونه‌ری شێوه‌كاری بناسرێم، چونكه هونه‌رمه‌ندانی كوردیش خاوه‌ن هونه‌رێكی جوان و پێشكه‌وتوون و هیچیان له هونه‌رمه‌ندانی جیهان كه‌متر نییه.
*تابلۆکانت زیاتر گوزارشت له هه‌ستی تایبه‌تی خۆت دەکەن، ئایا كه‌سێكی شاراوه له نێو هه‌ستتدا هەیە؟
ڕاسته زۆربه‌ی تابلۆكانم هه‌ڵقوڵاوی هه‌ست و هزری تایبه‌تی خۆمن كه له‌گه‌ڵیاندا ده‌ژیم، هونه‌ر بۆ هونه‌رمه‌ندان ده‌گاته ئه‌و ڕاده‌یه كه ده‌بێته پارچه‌یه‌ك له له‌شی، هونه‌ری شێوه‌كاری وه‌ك چیرۆكێك نییه بنووسیرێتەوە، شێوه‌كار به شێوازی هونه‌ری خۆی ده‌توانێت ده‌ربرینی بۆ بكات وه‌ك فه‌یله‌سوفی ئه‌مریكی ( زوزان لانجه‌ر ) ده‌ڵێت: هونه‌ری شێوه‌كاری ئامرازێك نییه بۆ خه‌ملاندنی جیهان، به‌ڵكو ئامرازێكی به هێزه بۆوده‌ربرینی هه‌ست و هزر، بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی ره‌گه‌زی هونه‌ری به‌كار دێنێت بۆ درووستكردنی ئه‌زموونێكی جوانی كاریگه‌ر له هه‌ستی وه‌رگرت و هاندانی ده‌دات بۆ بیركردنه‌وه‌ی زیاتر .
سه‌باره‌ت به كه‌سی شاراوه‌ش كه‌سێكی شاراوه له‌نێو تابلۆ كانمدا نییه، بەڵکو ته‌نها هه‌ستی تایبه‌تی خۆمن، ڕه‌نگه هه‌ندێجار بینه‌ری تابلۆكانم هه‌ست به شتی شاراوه بكه‌ن له نێو تابلۆكانم و بڵێن شتێكی شاراوه‌ت هه‌یه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ته‌نها هه‌ست و هزری تایبه‌تی خۆمه و هیچیتر.
*هونه‌ری شێوه‌كاری له كوردستان چۆن ده‌بینی؟
تێروانینی من بۆ هونه‌ری شێوه‌كاری له‌كوردستان به‌گشتیی و له دهۆك به‌تایبه‌تی هیچی كه‌متر نیه له‌گه‌ڵ هونه‌ری شێوه‌كاری جیهان ، هونه‌رمه‌ندانی ئێمه‌ش وه‌ك ته‌واوی هونه‌رمه‌ندانی جیهان ڕۆژ به‌ڕۆژ داهێنان و كاری نوێ ئه‌نجامده‌ده‌ن،ئه‌وه گرنگه كه خه‌ڵكی ئێمه‌ش هاوكاری هونه‌رمه‌ندان بن و گرنگی زیاتر به هونه‌ری شێوه‌كاری خۆماڵی بده‌ن بۆ پێشخستنی زیاتری هونه‌ری شێوه‌كاریش له كوردستان. پێویسته هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كار به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر داهێنان و بیری نوێ بكه‌ن له تابلۆكانیان بۆوئه‌وه‌ی بتوانین هونه‌ری شێوه‌كاری له‌زكوردستان بگه‌یێنین به‌ته‌واوی جیهان.
*كار و پڕۆژه‌ی نوێت چییه بۆ كاره هونه‌رییه‌كان؟
به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی نوێ ده‌كه‌م، ئێستا ئاماده‌كاری ده‌كه‌م بۆ به‌شداریكردن له ژماره‌یه‌ك پێشانگەی هونه‌ری، هه‌روه‌ها كار له‌سه‌ر هه‌ندێ گۆڕانكاری له كاره‌وهونه‌رییه‌كانم ده‌كه‌م، چونكه هونه‌رمه‌ند پێویستی به‌كاری نوێ هه‌یه له هونه‌ره‌كه‌یدا بۆ ئه‌وه‌ی ماندوو نه‌بێت له‌كاره‌كه‌یدا. له‌كۆتایدا سوپاسی هونه‌رمه‌ند ( سیروان شاكر ئاكره‌یی ) ده‌كه‌م بەرده‌وام وه‌ك مامۆستایه‌ک هاوكار و پاڵپشت و ڕێنیشانده‌ربووە له‌كاره‌كانم.