خەبات: هێمن ئاری:- هونەرمەندی دەنگخۆش محەمەد ڕەئووف کەرکووکی گۆرانییەکی نوێ بەناوی ( بۆ حەبیبە ) بڵاودەکاتەوە، هونەرمەند محەمەد ڕەئووف کەرکووکی دەنگێکی دیاری نێو بواری میوزیک و هونەری کوردییە و خاوەن کۆمەڵێک بەرهەمی جوان و گوێگرێکی تایبەت بەخۆیەتی، ( بۆ حەبیبە ) تازەترین بەرهەمی ئەو هونەرمەندەیە کە بەنیازە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوی بکاتەوە، سەبارەت بەو بەرهەمە نوێیەیەی محەمەد ڕەئووف کەرکووکی بە ڕۆژنامەی خەبات ی ڕاگەیاند: ( بۆ حەبیبە ) تازەترین کاری هونەریمە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بەکاری تۆمارکردن و بڵاوکردنەوەی دەکەم. ئەم بەرهەمە لە شیعری (شوان مەندی و ئاوازی بورهان موفتی) یە، هەروەها کاری میوزیکی ئەم بەرهەمە لەلایەن توانا خۆرشیدەوە ئەنجامدراوە، هەر سەبارەتوبەم بەرهەمە کەرکووکی گوتی: دکتۆر تەها ڕەسوڵ سۆنسەری بۆ ئەم بەرهەمە کردووە، پەنا بەخوا لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست دەکەین بەکاری تۆمارکردن و بڵاوکردنەوەی، بەو هیوایەم کارێکی جوان ببەخشین بە گوێگرانی هونەری ڕەسەنی کوردی.