ئەمڕۆ سێشەممە 23ی 7ی 2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئاگادارییەكی بڵاوی كردووەتەوە و تێیدا ئەو قوتابیانەی ئاگادار كردووەتەوە، كە بە نیازن مامەڵەی گواستنەوە یان دابەزینی ئەو بەشە بكەن، كە ناویان لێ هاتووەتەوە و ڕایگەیاندووە: “ئەگەر بە هەر هۆكارێك دوای تێپەڕبوونی دوو هەفتە بەسەر دەستپێكردنی خوێندن، لە هەر قۆناغێك مامەڵەی گواستنەوە یان دابەزین تەواو نەكرابێت، ئەوا خوێندنی قوتابی بۆ ساڵی خوێندنی 2024 – 2025 دوا دەخرێت.”
بۆ خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکە، کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن: