سه‌ره‌تا وتار هەڵبژاردن داینامۆی بەهێزکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستانە
ڕێبوار حەمەلاو شوانی
ئەم خاک و نیشتیمانەی کە دەیان ساڵە لە پێناو ئازادی و سەربەستی گەل و نیشتیمانەکەی و دەستکەوتەکانی دوێنی وئەمڕۆ خوێن وگیان و خەباتی بێ‌وچانیان بۆی کردووە، شایانی ئەوەیە کە هەمیشە بەرژوەندییە باڵاکانی ئەم گەل و قەوارەیە پێش هەموو بەرژوەندییەکی حزبی وکەسی بێت، دوور لە هەڵگرتنی ڕق و کینە و بێگانەپەرستی و زیانگەیاندن بە شوناس و خەبات و ناوبانگ و مێژووی پڕشانازیمان.
پێگه و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیایی كوردستان
ئه‌م هه‌رێمه كه له ڕووی یاسایی وده‌ستووری و دانپێنانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه كه كه‌وتۆته نێو جه‌رگه‌ی گرژییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، جگه له‌و وڵاتانەی كه خاكی كوردستانیان پێوه لكێنراوه، وڵاتانی زڵهێزێش هه‌میشه هه‌وڵیان داوه كاریگه‌رییان له سه‌ر ئه‌م ده‌ڤه‌ره هه‌بێت. هەروەها چڕی كێشه سه‌ربازی و سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییەکان له نێو چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، وایانكردووه كه ڕێگری بكه‌ن له‌وه‌ی كه گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن و خاوه‌ن خاك و زمان و شوناس و ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆی، ببێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی. ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته ناهاوسه‌نگانه‌وه‌یه كه هه‌میشه گه‌لی كورد باجی قورسی داوه‌ته‌وه و نموونه‌ی مێژوویی زۆرن.
گرنگی هه‌ڵبژاردن و به‌هێزبوونی پێگه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان
به هۆی ڕووداو و گۆڕانكارییه خێراكانی ناوچه‌كه و جیهان و كاریگه‌رییان له سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌منی و ئابووری و سیاسی ده‌ڤه‌ره‌كه، گرنگترین خاڵ كه خه‌ڵك بتوانێت ڕۆڵی خۆی تێیدا بگێرێت بۆ به‌هێزكردنی سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی دۆزه‌كه‌ی، به‌شداریكردنه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كه به بنه‌مایه‌كی گرنگ و سه‌ره‌كی سیسته‌می دیموكراسی له هه‌ر وڵاتێك هه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر چی ماوه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌نها بۆ ڕۆژێكه به‌ڵام له ڕاستیدا كاریگه‌ری درێژخایه‌نی له نێو سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی و ده‌سه‌ڵات وبنكه‌ی جه‌ماوه‌ریدا ده‌بێت و زیاتر پشتیوانی جیهانی به‌ده‌ست دێنێت و وڵات و قه‌واره‌كه‌ش زیاتر به‌هێز ده‌كات.
بایه‌خی به‌شداریكردنی جه‌ماوه‌ر له هه‌ڵبژاردن
به‌شداریكردنی جه‌ماوه‌ری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به یه‌كێك له بنه‌ما گرنگه‌كانی دیموكراسی هه‌ژمار ده‌كرێت كه ئه‌نجامێكی باشی له سه‌ر كارایی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه ده‌بێت. بۆیه خه‌ڵكی كوردستان دوای ئه‌و هه‌موو فشاره‌ی كه نه‌یارانی كوردستان خه‌ونی نه‌هێشتن و لاوازكردنی سه‌نگ و پێگه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌بینی، ئێستا باش تێده‌گه‌ن كه دواخستن و ئه‌نجام نه‌دان یانیش به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن یه‌كسانه به كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌نگ وپێگه‌ی یاسایی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و زۆربوونی گوشاری نه‌یارانی كورد بۆ زیانگه‌یاندن به ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان كه به‌رهه‌می خوێن وخه‌باتی ده‌یان ساڵه‌یه.
هه‌ڵبژاردن و دیموكراسی و مافی فره لایه‌نی سیاسی
بوون و به‌شداریكردنی فره لایه‌نی سیاسی شێوازێكی گرنگ بۆ به‌شداریكردنی خه‌ڵك و ده‌رفه‌تێكی زۆریشه بۆ هاووڵاتیانی، له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تا كه‌س هه‌ست به نامۆبوون نه‌كات. بۆیه ئاماده‌بوونی لایه‌نه‌كان و كاندیدە جیاوازه‌كان و ده‌نگدان به شێوه‌یه‌كی ئازاد ودیموكراسییانه، ئه‌و هه‌ستە به خه‌ڵكی ده‌به‌خشێت كه حكوومه‌ت مافی یه‌كسانی به‌خشیوه بۆ هه‌مووان و ئه‌وه‌ش واده‌كات كه له درێژخایه‌ندا سیسته‌می سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر به‌ره‌و سه‌قامگیری بڕوات.
بۆیه، ده‌توانین بڵێن كه پرسی هه‌ڵبژاردن به یه‌كێك له گرنگترین و ڕژدترین پروسه و سیسته‌می سیاسی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌شداریكردنی خه‌ڵكی كوردستان به هیوا و ئومێده‌وه زۆر گرنگ و پڕبایه‌خه كه ده‌بێته هۆی هه‌وێنی به‌هێزبوونی هه‌ژموونی هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌واییدانی زیاتر به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا. به‌تایبه‌تی بوونی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دوورگه‌یه‌كی سه‌قامگیر و دیموكراسی له ناوچه‌یه‌كی پڕ كێشه و تاكڕه‌و، هه‌ڵبژاردن واده‌كات كه زیاتر هه‌ژموونی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی به‌هێزتر وكاریگه‌رتر بێت.