میدیاكانی یه‌مه‌ن بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ ده‌نگی چه‌ند زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ شاری حه‌دیده‌ی سه‌ر ده‌ریا له‌ خۆرئاوای یه‌مه‌ن بیستراوه‌.

میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ وتویانه‌ كه‌ ده‌نگی ته‌قینوه‌كان به‌هۆی گورزی ئاسمانییه‌وه‌ بووه‌و ئامانجه‌كه‌ دامه‌زراوه‌كانی نه‌وت بووه‌ له‌ به‌ندره‌ی شاری حه‌دیده‌.

ميدیا ئیسرائیلییەکان بۆمببارانیکردنی حودەیدەیان بەستەوە بە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی حووسییەکان بۆ سەر شاری تەلئەڤیڤ. ئاماژەیان بەوەش کرد، هێرشەکە لە لایەن 12 فڕۆکەی ئێف 35 ئەنجام دراوە.

لەلایەکی دیکەوە مێدیاکانی حووسییەکان ڕایانگەیاند، بەندەری حودەیدە شاهیدی زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بووە.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ گروپی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن له‌ رۆژانی رابردوودا دانیان به‌وه‌دا نابوو، به‌ فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر ته‌لئه‌بیبی پایته‌ختی ئیسرائیل و به‌هۆیه‌وه‌ 9 ئیسرائیلی كوژران و برینداربوون.