خەبات: مسلم دۆله‌مه‌ری:- هونه‌رمه‌ندی قامشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان دڵیار، كه‌ئێستا له‌وڵاتی سوید ژیان به‌سه‌رده‌بات به هونه‌ره ڕەسەنەکەی خزمه‌ت به بواری هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی دەکات، له‌م دیداره‌دا دڵیار باس له ژیان و ئه‌زموونی هونه‌ری خۆی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كات.
*وه‌ك باس ده‌كه‌ن له ته‌مه‌نێكی زۆر بچووكه‌وه گۆرانیت گوتووە ئه‌وه چۆن بووە؟
من له ته‌مه‌نی پێنج ساڵییه‌وه گۆرانیم گووتووه، له‌و كاته برایه‌كم هونه‌رمه‌ند بوو گۆرانی ده‌گووت و ته‌مبوریشی ده‌ژه‌نی، ته‌مه‌نم زۆر بچوك بوو به‌ڵام ده‌نگم خۆش‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه براكه‌م به به‌رده‌وامی گۆرانی پێده‌گوتم و خوشك و برا و دایك وباوكیشم هه‌وادار و جه‌ماوه‌رم بوون. به (ته‌زجیل) ده‌نگییان تۆمار ده‌كردم و بڵاویان ده‌كرده‌وه، براكه‌م له‌ته‌مه‌نی 12 ساڵی فێری ئامێری ته‌مبور ژه‌نینیشی كردم و دواتر فێری ژه‌نینی بزقشی كردم، ئیتر له‌وكاته‌وه توانیم وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی تازه پێگه‌یشت و به‌شداری ئاهه‌نگ و فیستیڤاڵەكان بكه‌م، یه‌كه‌م به‌رهه‌میشم به‌فه‌رمی له ساڵی 1998 بڵاوكرده‌وه له‌قامشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان.
*هه‌ركاتێك ناوی هونه‌رمه‌ند دڵیار دێته سه‌ر زار ڕاسته‌وخۆ گۆرانی فۆلكلۆری كوردی دێته خه‌یاڵ بۆچی؟
ڕاستی من له‌ته‌واوی گۆرانییه‌كانمدا ته‌نها ئامێری بزق به‌كاردێنم كه خۆم ده‌یژه‌نم، ئه‌ویش ئامێرێكی ته‌واو فۆلكلۆری ڕۆژئاوایی كوردستانه، هه‌روه‌ها زۆر به‌ی گۆرانییه‌كانیشم هی قوتابخانه‌كانی هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌ی كوردن وه‌ك ( محەمەد شێخۆ – سەید یوسف – سەعید گاباری – هتد… گۆرانییه‌كانیشم هه‌مه جۆرن، ئه‌ڤینی، نیشتمانپەروەری، نه‌ته‌وه‌یی…









