وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، زۆربەی پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی خاوەنی کارتی (هەژماری من)ن و بەبێ کێشە ئاسوودە و سوودمەندن لە بەکارهێنانی لەهەر شوێنێک بێت.

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاوی کردەوە: “شانازی دەکەین کەوا ئەزموونی پڕۆسەی (هەژماری من) وەکو سیستەم و تەکنەلۆجیای نوێی بانکی سەردەمیانە هاوشێوەی وڵاتانی پێشکەوتووی دونیا بۆ یەکەمین جار سەرکەوتووانە لە نەخۆشخانەیەکی وەزارەتی تەندروستی ساڵی پار دەستی پێکرد.”

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەش داوە: “جێگەی خۆشحاڵییە کە زۆربەی پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی خاوەنی کارتی (هەژماری من)ن و بەبێ کێشە سوودمەندن لە بەکارهێنانی لەهەر شوێنێک بێت، تەنانەت لە دەرەوەی وڵاتیش لەکاتی گەشتکردندا سوودی لێوەردەگرن.”