دامەزراوەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەیان کەسیان بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددەهۆشبەرەکان کە ژمارەکیان بازرگان بوون دەستگیر کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17/7/2024، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: “دامەزراوەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەیان کەس بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددەهۆشبەرەکان کە ژمارەیەکیان بازرگانی ناوخۆیی و بیانی و نێودەوڵەتین و دەیان کەسی دیکەش بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر کرد.”

هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە دەستبەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆردا گیرا و سەرجەم تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکانیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و راوانەی بەردەم دادوەر کراون.