نووسینگەی فیدراڵیی لێکۆڵینەوەی ئەمەریکا (FBI) دەڵێت، ئەو کەسەی تەقەی لە دۆناڵد ترەمپ کردووە، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵە و خەڵکی ولایەتی پەنسیلڤانیایە.

یەکشەممە، 14-07-2024، نووسینگەی فیدراڵیی لێکۆڵینەوەی ئەمەریکا (FBI) ناسنامەی ئەو کەسەی ئاشکرا کرد کە تەقەی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، کرد.

بە گوێرەی زانیارییەکانی نووسینگەی فیدراڵیی لێکۆڵینەوەی ئەمەریکا (FBI)، تەقەکەرەکە ناوی “تۆماس ماتیو کرووکس”ـە، تەمەنی 20 ساڵ و خەڵکی ولایەتی پەنسیلڤانیای ئەمەریکایە.