دژەتیرۆری كوردستان، سەبارەت بە تەقینەوەكەی ئەمڕۆی شاری سلێمانی چەند زانیارییەكی بڵاو كردەوە.
دژەتیرۆری كوردستان ئاماژەی بە ئەوە داوە، ئەمڕۆ سێشەممە 2ی تەممووزی 2024، کاتژمێر 11:30ی پێشنیوەڕۆ، لە گەڕەکی ڕاپەڕین لە شاری سلێمانی، بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سپۆرتاج تەقییەوە.
ئەوەشی خستووەتە روو كە لە ئەنجامی تەقینەوەكەدا دوو ئەندامی تەڤگەری ئازادی سەر بە پەکەکە بە ناوەکانی (محەممەد خەلیل و محەممەد ئیبراهیم) کە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانن بە سەختی بریندار بوون .