لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچه خۆرانی ههرێمی كوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا.
له راگهیهندراوێكدا، وهزارهتی دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه،دوای تەواو کردنی سەرجەم ڕێکارەکان ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە 27ی6ی2024، لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشارستانی و سەربازیەوە ئامادەکراو ڕەوانەی بەغداد کرا.
سەرلەبەیانی ئهمڕۆ شەممە، سەرجەم لیستەکان لەلایەن تیمی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا.