باڵوێزخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان، رایگەیاندووە، پێشوازی لە دەستنیشانكردنی رۆژی 20 ئۆكتۆبەر 2024 بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەكات، داوای هەڵبژاردنی گشتگیر دەكات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/6/2024، كوونسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا، پێشوازی لە دەستنیشانكردنی20ی تشرینی یەکەمی2024 دەکات، وەک وادەیەکی نوێی هەڵبژاردن.
ئەڵمانیا داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، کە دڵنیایی بدەن لە هەڵبژاردنێکی گشتگیر و ئازاد و دادپەروەرانەی پەرلەمانی.