ئەلینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق پێشوازیی لە دیاریکردنی وادەی نوێی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

ڕۆمانۆوسکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی” پێشوازیی لە ڕاگەیاندنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەین کە بڕیارە لە 20ی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ بەڕێوە بچێت”.

هەروەها پیرۆزبایی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێ “گەرەنتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بکرێت”

هەر لە پەیامەکەیدا، باڵیۆزی ئەمەریکا لە بە‌غدا، نووسیویەتی “چەند جارێک لە پێناوی دیموکراسییەتی هەرێمی کوردستانی هەڵبژاردن دواخرا، هەربۆیە هیوادارین هیچ دواخستنێکی دیکە لە ئارادا نەبێت.”