ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه 18ی 6ی 2024، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، كه گرووپێكی میلیشا چه‌كداره‌كانی عێراق خرایه ناو لیستی تیرۆره‌وه.
وه‌زارتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، بڵاوی كرده‌وه، كه بزووتنه‌وه‌ی (ئه‌نساروڵای ئهوفیای عێراقی) و ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌كه خرانه نێو لیستی تیرۆریستانی جیهانه‌وه و ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به‌شێكه له به‌ره‌ی مقاومه‌ی ئیسلامی له عێراق كه هاوپه‌یمانیی ئێرانه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، واشنتۆن پابه‌نده به كاره‌كانی بۆ نه‌هێشتنی تواناكانی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران كه هێرشی تیرۆریستی ده‌كه‌ن، بۆیه به به‌كارهێنانی هه‌موو ئامرازێكی به‌رده‌ست كار ده‌كه‌ن بۆ رێگریكردن و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی پشتیوانییه‌كانی ئێران له تیرۆر.
ئه‌مریكا بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵای ئهوفیای عێراق و حه‌یده‌ر غه‌ڕاوی، ئه‌مینداری گشتیی بزووتنه‌وه‌كه‌ی خسته نێو لیستی تیرۆری خۆیه‌وه.