بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ هاووڵاتیان لەبارەی گەشتکردنیان بۆ ئێران بە ئۆتۆمبێلی خۆیان ئاگادار دەکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 15/6/2024، لە ئاگاداریەکدا بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ بڵاوی کردووەتەوە: “ئەو گەشتیارانەی کە لە ڕۆژانی جەژنی قوربان بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان گەشت دەکەن بۆ وڵاتی ئێران، دەبێت تابلۆی ئۆتۆمبیلەکانیان (تابلۆی ژمارەکانیان تازەکان) بێت واتا تابلۆ کۆنەکان کاریان بۆ ناکرێت و لە دیوی ئێران ڕێگەیان پێ نادرێت گەشتەکەیان ئەنجام بدەن.”
ئاماژە بەوەش دراوە: “داوا لە گەشتیاران و هاووڵاتیان دەکەین پابەندبن بە رێنوێنییەکانەوە، چونکە بڕیارەکە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دراوە.”