خەبات: سولین سلێمان:- لە هۆڵی میدیا بەبەشداری 85 لەشجوانی ناو شاری هەولێر و دەوروبەری، پاڵەوانیەتێك لە یادی لەشجوان بەكر كۆیی بەڕێوەچوو، لەمبارەیەوە ڕاهێنەر مامۆستا کاروان عەبدوڵڵا بە خەباتی راگەیاند: پاڵەوانیەتەکە لەسەر ئاستی پێشکەوتووان بوو، لوقمان لە جەستەی کلاسیک توانی پلەی سێیەم بەدەست بهێنێت، بەهەمان شێوە سەعد مستەفا لە جەستەی كلاسیك توانی لەو پاڵەوانیەتیە پلەی دووەم بەدەست بهێنێت، لەبارەی ئاست و كێشی پلەی یەكەمی بەشداربووی پاڵەوانیەتی كاروان عەبدوڵڵا راهێنەری لەشجوانی گووتی: ئەو پاڵەوانیەتیە خۆی لە سێ ئاست دەبینیەوە، هەر یەک لە ئاستی بەدی بیڵدینگ و کلاسیک و فیزیک، لەشجوان هۆگر لە سەر ئاستی فیزیک لە کێشی 170 توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.