خەبات: ئەحمەد تاریق:- هایا محەمەد خانمە گۆرانیبێزێكی دەنگ خۆش و بەتوانایە لە خانەوادەیەكی هونەر دۆست لەشاری مەریوان لە دایكبووە، جگە لەكاری هونەری گۆرانیبێزی رۆزانە خەریكی نیگار كێشان و دیزاینی جل و بەرگی خۆیەتی، هایا جگە لەوەی خەلكی مەریوانە بەلام بە هۆی كاری هونەری زوو زوو سەردانی كوردستان دەكات و كارە هونەرییەكانی لەوێ ئەنجام دەدات.

*بۆچی زیاتر دەركەوتنەكانی تۆ بە جلی كوردییە، تاچەند زەروورە هونەرمەند جار و بار ستایلی خۆی بگۆرێت ز هەر بەیەك ستایل دەنەكەوێت؟
لەبەر ئەوەی زۆربەی گۆرانییەكانم فۆلكلۆرە فۆلكلۆریش تایبەتە بە جلێكی كوردی دەبێت هەر جلی كوردی بپۆشم، جگە لەوەش خۆم حەز بە جلی كوردی دەكەم و جلێكی زۆر جوانە بەلامەوە كولتوورەكەم خۆش دەوێت، راستە پێویستە جارو باریش ستایلم بگۆرم، بەلام خۆم حەز بەو جلە دەكەم .

*گۆرانییەكانی تۆ زیاتر شاد و فۆلكۆرن هەست ناكەیت جەماوەر هەموو حەز بەو ستایلە ناكەن زیاتر حەز بە ستایلی گۆرانی خۆشەویستی و دابران دەكەن؟
گۆرانییەكانم فۆلكلۆرن، بەلام هەمووی شاد نین، گۆرانی تایبەت بە خۆم هەیە ئەلبوومێكی خۆم هەیە بەنێوی تەنیایی هەموویان شاد نین شەش گۆرانیی لەو ئەلبوومە هەیە باس لە خیانەت دەكات گۆرانییەكان، چونكە لەم سەردەمە زۆر بووە و بۆتە شتێكی ئاسایی.

*چ شتێك وات لێدەكات دەست بەرداری هونەرەكەت بیت؟
هەركات چوویتە نێو كاری هونەری حەزێكی زۆر هەیە لە نێو خوێنمان ئەوجا تێكەلی هونەر دەبین تاوەكو ئەم دەقەیەش یەك دینار پارەی هونەر نەگەراوەتەوە گیرفانم بەچاوێكی ئاوا سەیری هونەر ناكەم لایەنی مادیم پێ باش بێت و پارە پێ پەیدا بكەم، هەمووی لە گیرفانی خۆم سەرف دەكەم هونەر بۆ حەزی خۆم و بۆ دلڵی جەماوەر دەكەم، بەلام جاری واش دەبینیت دوای ئەو هەموو هیلاكەتییە و تەماشا دەكەین لە كارێكی هونەری دوا دەكەوین لەبەر نەبوونی ماددی،، تۆ لایەنێك نەبێت هاوكاریت بكات ئەوا كاری هونەری سەخت دەبێت.

* لایڤ میوزیك لە ئێستادا بۆتە كارێكی باو بەڵام بۆچی لە لایڤ میوزیكەكان تەنها ئەو ئافرەتانەی خەڵكی رۆزهەلاتن دەیكەن؟
لایڤ میوزیك شتێكی باشە خراپ نییە و پرۆڤەكە بۆ هونەرمەندەكە، من تاوەكو ئێستا لایڤ میوزیكم نەبووە تەنها بۆ بۆنە تایبەتەكان لایڤ میوزیكم كردووە.

* ئامۆزگاری تۆ چییە بۆ ئەو خانمەی تازە دێتە نێو بواری هونەری؟
ئامۆزگاری من ئەوەیە دەبێت زۆر بەهێزبن، چونكە دایم قسەت دێتە سەر و دەبێت باشترین داهێنان بكەیت بۆ سەركەوتنی كارە هونەرییەكانت، دەبێت كاری جوان پێشكەش بكەیت كە شایستەی جەماوەرەكەت بێت، چونكە ئێستا دوونیای هونەر دوونیایەكی فراوان و گەورەیە دەبێت كاری گەورەش ئەنجام بدەیت بۆ ئەوەی جیاوازبیت و جیا بكرێیتەوە لەگەل هونەرمەندەكانی تر.

*خاوەنی چەند بەرهەمی هونەریت و كاری تازەشت چییە؟
خاوەنی ئەلبوومێكی تایبەت بە خۆمم بە نێوی تەنیایی هەشت تراكە، گۆرانییە فۆلكلۆریەكانیشم ئەویش هەر ئەلبوومێكە بەم نزیكانە گۆرانییەكم بڵاو بۆیەوە گۆرانییەكی فۆلكلۆر بوو كە سێ گۆرانی تێكەل كراو بوو لە فامیلی مۆل كلیپم بۆی كرد.

*گۆرانی بۆ كێ دەڵێیت بۆ هیچ كەسێكی دیاری كراوت گۆرانی گوتووە؟
تاوەكو ئێستا هیچ گۆرانییەكم بۆ كەسێكی دیاری كراوم نەگووتووە، كەسێكی تایبەت نییە لە زیانمدا تەنها یەك گۆرانی نەبێت ئەویش بۆ دایكی شیرینم گووتوە، چونكە ئەو تایبەترین كەسی زیانمە.

*ئەگەر هاوسەر گیری بكەیت دەبێت كەسەكە كەسێكی چۆن بێت؟
من ئەوكەسەم دەوێت پشگیری هونەرەكەم بكات و بەتەنیا منی نەوێت هونەرەكەم و منی بووێت، من نامەوێت كەسەكە ملیاردێر و خاوەن سەیارەكی گران بەها بێت، كەسێكم دەوێت لە من بگات و هونەرەكەم و منی خۆش بووێت.

*خۆش بەختی هونەرمەند لە چی دایە؟
ئەوكاتە خۆش بەختم كە دەبینم هونەرەكەم لە لوتكەدایە و خەڵكانێكی زۆرم لە خۆ رازی كردییە بە هونەرەكەم.

*ئەو نامانەی فەیسبووك بۆت دێن باس لە چی دەكات و ئایا ڕۆزانە لە فەیسبووك داوای خۆشەویستی و هاوسەرگیریت لێدەكرێت؟
بەڵێ رۆزانە لە فەیسبووك و ئەنێستا زۆر داوام لێدەكرێت، بەڵام من لێرەوەداوای لێبوردن دەكەم ئێوە ئازیزن و ناتوانم وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەمەوە.

*تاچەند باوەرت بە خۆشەویستی نێو تورە كۆمەڵاتییەكان هەیە ئامادەیت لە رێگەی تۆڕە كۆمەلاتییەكان عاشق بیت یاخود هاوسەرگیری بكەیت؟
باوەرم بە تۆرە كۆمەلاتییەكان نییە چونكە ئەوە زۆر قورسە، چونكە زیانی هاوسەرگیری پرۆسەكی گەورەیە ناكرێت هەرچی هەستاو هاوسەرگیری لەگەل بكەیت دەبێت كەسەكە بە تەواوی بناسیت و ئایا ئەوە لەگەلت دەگونجێت یان نا یاخود خانەوادەكی چۆنن من وەك ئایا بەم شێوەیە هاوسەرگیریم قبوڵ نییە، من دەمەوێت كەسەكە بناسم و بە عیشق و خۆشەویستی هاوسەرگیری لەگەڵ بكەم.