سبەی شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی بۆ وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنیەکان و خەرجی و داهاتی سێ مانگی دێنە هەولێر.
بەپێی زانیارییەکانی كهناڵی کوردستان24، بڕیارە سبەی شاندێکی دیوانی چاودێری داریی عێراق سەردانی هەولێر بکەن و لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی “چوار و پێنجی” هێزە ئەمنیەکان و خەرجی و داهاتی “سێ” مانگی هەرێمی کوردستان بکەن.
هەروەها دوای تەواوبوونی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری ناوەکان بە کۆد بنێردرێت بۆ بەغدا بۆ ئەوەی مووچەی “دوو” مانگی هێزە ئەمنیەکان بنێردرێت، لەگەڵ وردبینی لە داهات و خەرجیەکانیش تەواو کرا، ڕاپۆرتەکە دەدرێتە هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان.
هەروەها سبەی شاندەکە دەگەنە هەولێر و ڕۆژی یەکشەممە دەست دەکەن بە کارەکانیان.