ئەمڕۆ هەینی سەرچاوەیەكی تەناهی لە پارێزگای كەركووك رای گەیاند كە بەهۆی تەقەكردن لە هێزێكی گەڕۆكی پۆلیس لە ناوەڕاستی شاری كەركووك، كارمەندێكی هێزەكە كوژراوە و یەكێكی تریش بریندارە، تەقەكەرەكان بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتوون.
ئەمڕۆ هەینی دوو چەكدار كە ماتۆرسكیلێكیان پێ بووە، لەلایەن هێزێكی گەڕۆكی پۆلیس لە گۆڕەپانی كرێكاران لە نزیك بازاڕی دەڵاڵخانە لە ناوچەی قۆرییەی ناوەڕاستی كەركووك وەستێنراون، بەڵام ئەوان تەقەیان لە هێزەكەی پۆلیس كردووە و بەو هۆیەوە پۆلیسێك كوژراوە و یەكێكی تریش بریندارە.
دوای رووداوەكە ئەو دوو كەسە بۆ شوێنێكی نەزانراو هەڵاتوون و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێ كردووە.