خەبات: بەرهەم شێخ عزەدین:- پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “کۆبانێ” Kobani بە سه‌رۆکایه‌تی “جه‌نکۆ شەریف” Janko Sharif ده‌رهێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنی کوردی باکووری کوردستان و دانیشتووی وڵاتی ئه‌وروپا و به یاد و بیرئانینی “ته‌ها که‌ریمی” سینه‌ماکاری کۆچکردووی بانه‌یی، له ڕۆژانی ٦ تا ٨ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠٢٤ لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی چیرۆک، ئەنیمەیشن و بەڵگە فیلم لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەده‌چێت. به‌رپرسانی سینه‌مایی داوایان له سینه‌ماکارانی سه‌رتاسه‌ری جیهان کردووه تاکو به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان له ڕێگەی لینکی https://forms.gle/xAXT5b4FQ5gGuB2i6 بۆ نووسینگه‌ی ئه‌م فیستیڤاڵه ڕه‌وانه بکه‌ن.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “کۆبانێ” به تامه‌زرۆییه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت که ده‌روازه‌ی وه‌رگرتنی به‌رهه‌مه‌کان بۆ به‌شداری له پێنجه‌مین خولی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه، بۆ گه‌شت کرد‌ن له نێوان که‌لتووره جۆراوجۆره‌کانی جیهان، له ڕۆژی ١ی گوڵانی ٢٠٢٤ کراوه‌ته‌وه و تاکو ڕۆژی ١ی جوولای (ته‌مووز) ٢٠٢٤ درێژه‌ی ده‌بێت.
ئه‌و سینه‌ماکارانه‌ی که خوازیاری ناردنی به‌رهه‌مه‌کانیانن، ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و لینکه‌ی که ئاماژه‌ی پێکراوه کلیک بکه‌ن و پاشان به داخڵ کردنی زانیارییه‌کان له‌وانه؛ ناوی فیلم به زمانی ئینگلیزی یان عه‌ڕه‌بی، کاتی به‌رهه‌مه‌که، زمانی فیلم، جۆری به‌رهه‌مه‌که، مێژوویی به‌رهه‌مهێنان، پوخته‌یه‌ک له سیناریۆ، هه‌روه‌ها زانیارییه‌کانی ته‌کنیکی، ده‌نگ و … فۆڕمی ناردنی فیلمه‌که پڕ بکه‌نه‌وه و پاش واژۆ کرد‌ن، فۆڕمه‌که به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ ئیزنی پێویست ڕه‌وانه بکه‌ن.