شێرکۆ حەبیب
دوا بەدوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن، و لە ئاکامی رێککەوتنە شومەکەی ٦ی ئاداری ساڵی ١٩٧٥ لە نێوان هەردوو دەسەڵاتی بەغدا و تاران و هاوکاری دەسەڵاتی جەزائیر و پشتیوانی زڵ هێزەکان بەتایبەتی ئەمریکا، شۆرشی کورد بۆ ماوەیەکی کورت دووجاری راوەستانێکی کاتی بوو، و نەیارانی کورد و تەنانەت هەندێ لایەنی کوردی لەو باوەرە دابوون کەوا کورد و شۆڕش مەحاڵە بەتایبەتی بەرابەرایەتی خانوادەی بەرێزی بارزانی، و هەندێ لایەنی کوردی کەوتنە هەڵبەستنی بوختان و درۆ بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و رابەرەکەی جەنابی بارزانی نەمر، لە ساتێک بارزانی بریارێکی ژیرانەو بوێری دا بە راگرتنی شۆڕش بۆ ماوەیەکی کاتی لەگەڵ ئەوەشدا هەندێ لەو سەرکردانەی هۆکاری نسکۆیان خستە ئەستۆی جەنابی بارزانی نەمر بەڵام جەنابی بارزانی ئەوانی سەرپشک کرد بوو ئەگەر دەتوانن با رابەرایەتی شۆڕش بکەن بەڵام کەسیان ئەو توانایەیان نەبوو تەنیا قسەی زل و توومەتی بێ بنەما.
لەگەڵ ئەوەشدا دوای ماوەیەکی کورت لە ٢٦ گوڵانی ساڵی ١٩٧٦ جارێکی تر شۆڕشێکی دیکە بە گرو تینێکی دیکە بەرابەرایەتی جەنابی مەلا مستەفا بارزانی نەمر سەری هەڵدا وەک درێژە پێدەری شۆڕشی ئەیلوولی مەزن بۆ خەبات لە پێناو دابینکردنی مافە رەواکانی گەلی کوردستان، لە ساتێک زۆرێک لە کوردستانیان بێ ئومێد بوون لە هەڵگیرساندنەوەی شۆڕش، جگە لە نەیاران هیچ کاتێک لەو باوەرە دانەبوون جەنابی مەلا مستەفا بارزانی سەرکردایەتی شۆڕشێکی دیکە بکات، بەڵام بەداخەوە وەفاتی جەنابی بارزانی نەمر لە کات و ساتێکی هەستیار بوو کە بزاڤی رزگاری خوازی کورد پێویستی پێ بوو، بەڵام باوەری جەماوەری کوردستان بە رێبازە پیرۆزەکەی و کاریزما و لێهاتووی سەرکردەی هەردەم لە یاد کاکە ئیدریس بارزانی و جەنابی سەرۆک بارزانی شۆڕشی ئەیلول توانی رێجگەی خۆی بکرێت و دەیان سەرکەوتن گەورەی بێ وێنە تۆمار بکات، بەڵام کۆچی دوای ناوەختی کاکە ئیدریسی هەردەم لە یاد زیانێکی گەورە بوو بۆ شۆڕش و میللەت و بەرپرسیارەتی جەنابی سەرۆک بارزانی گران تر کرد، شارەزای و لێهاتووی سەرۆک بارزانی و هاوکاری هەڤاڵانی و پێشمەرگە قارەمانەکانی رێبازی پیرۆزی بارزانی وایکرد شۆڕشی گوڵان سەرکەوتن و لە دوای سەرکەوتن تۆمار بکات تا گەیشتە ئەو رادەی دەسەڵاتی سەددام بەشوەیەکی درندانە دوور لە بەهاکانی مرۆڤایەتی کوردستان بخاتە ژێر شاڵاوی ئەنفال و کیمیا بارران، شۆرشی گوڵان پشتیوانی راپەرینە مەزنەکەی بەهاری ساڵی ١٩٩١ بوو کە لە سایەی ئەمرۆ کوردستان ئازاد و خاوەن پەرلەمان و حکومەت.
شۆڕشی گوڵان شورشێکی هاوچەرخی سەردمیانە بوو و درێژە پێدەری شۆرشی ئەیلولی پیرۆز بوو کە تا هەتایە لە یادی مرۆڤایەتی و دڵسۆزانی میللەتەکەمان دەمێنتەوە و گوڵان خۆری سەرکەوتن بوو بۆ کوردستان، ئەگەر شۆڕشی گوڵان لە کات و ساتێکی هەستیار بوو بەڵام بووە جێگای ئومێدی گەکەمان بەرەو ئاسۆیەک و دوا رۆژێکی روون و پرشەنگدار، شۆڕشی گوڵان وەچەرخانێکی گرنگ بوو لە بزاڤی رزگاری خوازی کوردستان و هۆکاری سەرهەڵدان راپەڕینە مەزنەکەی میللەتی کورد بوو لە بەهاری ١٩٩١ و درێژە پێدانی شۆڕشی ئەیلولی مەزن کە ئەمرۆ لە سایەی هەردوو شۆڕش ئاوەدان و سەقامگیر و ئارامی بەرقەرارە لە کوردستان.









