وه‌زیری ته‌ندروستی، به‌ یاوه‌ریی ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی سلێمانی، بریندارانی ڕووداوه‌ هاتوچۆكه‌ی گه‌رمیانی به‌سه‌ر كرده‌وه‌.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ یاوه‌ریی هه‌ریه‌ك له‌ د. سامان حه‌مە خورشید، ڕاوێژکاری وەزارەت و د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە سەردانێکی مەیدانی بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، مامۆستا و قوتابیانی برینداری ڕووداوه‌ هاتوچۆكه‌ی گەشتی زانستیی نێوان کەلار و کفرییان بەسەر کردەوە، لە نزیکەوە لە ڕەوشی تەندروستی و چارەسەرییەکانیان پرسیەوە، هیوای سەلامەتی و زوو چاکبوونەوەیان بۆ برینداران خواست، دواتر نەخۆشان و برینداران و ڕەوشی خزمەتگوزارییان لە بەشی چاودێریی چڕ و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستییان بەسەر کردەوە. سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانە و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستییان کرد بۆ ڕێکوپێکیی كاره‌كانیان و  ئەو خزمەتگوزارییە پزیشکییانەی پێشکەش بە نەخۆشان و هاووڵاتیانی دەکەن.