بریارە ئەمرۆ چوارشەممە 15/5/2024، شاندێکی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بچێتە پەڵکانە.

بەپێی زانیارییەكان کێشەی جووتیارانی سنووری پەڵکانە و گوندەکانی دەوروبەری بەردەوامە، هەرچەندە بڕیاری محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ چارەسەری کێشەکە هەیە، بەڵام سوپای عێراق و ئیدارەی خۆسەپێنی کەرکووک لە رێگریکردن لە جووتیاران بەردەوامە.

بریارە ئەمڕۆ بۆ چارەسەری کێشە جووتیاران، شاندێکی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاخەوان عەبدوڵا سەردانی پەڵکانە بکات.