سه‌لام عه‌بدوڵڵا
وه‌ك لای هه‌مووان ئاشكرایه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لای خۆیه‌وه هه‌موو ئه‌و به‌ندانه‌ی حكوومه‌تی فیدڕاڵی له به‌غدا داوای ده‌كرد بۆ ناردنی مووچه جێبه‌جێ كراوه‌و ئه‌مه‌ش له زاری به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمه‌وه بۆ میدیای ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش ڕاگه‌یاندراوه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شاند له دوای شاندیش سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و وت‌ووێژیان سه‌باره‌ت به ناردنی مووچه له‌كاتی خۆیدا ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وان هه‌موو جارێك بیانوویه‌كی تازه په‌یدا ده‌كه‌ن و مه‌به‌ستیشیان دواخستنی مووچه و بێزاركردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانه و جار له دوای جاریش ئاستی داوا ناڕه‌واكانیان پله به پله به‌رز ده‌كه‌نه‌وه. دوا بیانووشیان ئه‌م مه‌سه‌له‌ی (ته‌وطين)ـه‌یه كه هه‌ر جاره‌و به شێوازێك ده‌یخه‌نه‌ڕوو.
ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه دانانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و وه‌رگرتنی له بانكه‌كانی عێراقه كه‌وایه بۆچی له بانكه‌كانی هه‌رێم قبوڵی ناكه‌ن. ئایا بانكه‌كانی هه‌رێم له عێراق دا نین و ئێمه‌ش به‌پێی ده‌ستوور به‌شێك نین و هه‌رێمێكی فیدڕاڵ له‌نێو چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق دا نین؟ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شاره‌كانی خواروو و نێوه‌ڕاست ده‌نێرن بۆ بانكی شاره‌كانیان و بۆ هه‌رێم ناڕازین، بۆ هه‌ر ده‌بێ له بانكه‌كانی سه‌ر به به‌غدا بێت؟
ئایا له وڵاته فیدڕاڵییه‌كانی جیهاندا، هه‌موو مووچه له بانكه‌كانی پایته‌خت وه‌رده‌گرن؟ ئایا له ئه‌مه‌ریكا مووچه‌خۆران هه‌موو له واشنتۆن مووچه وه‌رده‌گرن و هه‌موو دانیشتووانی ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵیش مووچیان له به‌رلینه‌وه بۆ دێت؟ جا حكوومه‌تی عێراقی، هه‌ر بۆ دواخستنی مووچه‌ی هه‌رێم، به‌هانه له دوای به‌هانه ده‌دۆزێته‌وه.
ئه‌وه‌تا دوا به‌هانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق داوا له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌كات كه نابێ لیستی مووچه به ئه‌لیكترۆنی ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكرێ، به‌ڵكو ده‌بێ به‌شێوه‌ی نووسراو بێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا له مانگه‌كانی پێشووتردا به ئه‌لیكترۆنی بووه و هیچ گرفتێكیش نه‌بووه، ئه‌وه‌ی جێی داخه كه‌سان و هه‌ندێ لایه‌نیش له هه‌موو ئه‌و به‌هانه بێ مانایانه‌دا هه‌ر پشتیوانی به‌غدا ده‌كه‌ن و شوێنپێی ئه‌و هه‌ڵده‌گرن و به كردار دژی داخوازی هاووڵاتییانی هه‌رێم ده‌وه‌ستن.
مه‌به‌ستی ناحه‌زانی هه‌رێم له‌م یارییه گڵاوه به ڕوونی دیاره كه ئه‌وانه‌ی له پشت ئه‌م پڕۆژه ترسناكه‌وه‌ن و ته‌نیا لاوازی و بێ هێزی هه‌رێمیان ده‌وێ، ئه‌وانه‌ی لای خۆشمان كه فوو به هه‌مان كه‌ڕه‌نادا ده‌كه‌ن و پشتیوانی له‌و هه‌وڵه دوژمنكارانه ده‌كه‌ن، جا بزانن یان نه‌زانن، هه‌ر خۆیان شه‌رمه‌زار ده‌بن، له كۆتاییدا وه‌ك سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت: ((هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه و نابێت)).