سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد کە ئەم هەفتەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە دەنێردرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 13/5/2024، ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی مووچەی مانگەکانی چوار و پێنجی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ماڵپەڕی (کوردستان24) رایگەیاندووە: “بەهۆی ئەو لێکتێگەیشتنەی لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە، نابێت لەو هەفتەیە تێپەڕ بکات، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە بێت.”
هەروەها ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی لێژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ماڵپەڕی (کوردستان24) ئاماژەی بەوە داوە: “هەرچەند مووچەی مانگەکانی چوار و پێنج لەلایەن بەغداوە نەنێردراوە، بەڵام ئەم هەفتەیە مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە دەنێردرێت.”