خه‌بات: بڕیار كۆیی:- به‌ڕێوه‌به‌ری پارك و باخچه‌كانی هه‌ولێر رێژه‌ی سه‌وزایی سنووری شاری هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات، له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ رۆژنامه‌ی خه‌بات، ئه‌ندازیار رێبین ئه‌حمه‌د حه‌وێز به‌ڕێوه‌به‌ری پارك و باخچه‌كانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، رێژه‌ی سه‌وزایی سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر له‌سه‌دا بیسته.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری پارك و باخچه‌كانی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، رێژه‌ی ئاسایی بۆ شاری هه‌ولێر پێویسته له سه‌رووی له‌سه‌دا 30 بێت، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌هۆی به‌رزی رێژه‌ی دانیشتوانی شاری هه‌ولێر و بوونی كارگه‌یه‌كی زۆر و به‌رزی رێژه‌ی ئۆتۆمبێل، وایكردووه ئه‌و رێژه به‌س نه‌بێت، ئاشكراشیكرد، له داهاتوودا پلان و به‌رنامه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان به‌رده‌وامه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سه‌وزایی له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر.