ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی پۆلەندیی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، ئاماژەی بەوەدا کە خەونی بە یاریکردن لەگەڵ کیلیان مباپێی یاریزانی فەرەنسی پاریس سانجێرمان بینیوە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2022 هەوڵیدا ئەو یاریزانە پۆڵەندییە ڕازی بکات ڕوو لە پارکی شازادەکان بکات لە میانی کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا لە كافتریایەك، لیڤاندۆڤسکی دەڵێت: مباپێ نزیکەی 11 ساڵ لە من بچووکترە، بۆیە هێشتا ژیانی وەرزشی بە تەواوی لە پێشە، خەونیشم بە یاریکردن لەگەڵ مباپێ دەبینی، نازانم ڕۆژێک لەگەڵ مباپێ یاری دەکەم یان نا، بەڵام ئەمە دەبێت شتێکی ناوازە بێت، و بۆ ئەو و بۆ منیش.