بەهۆی لێدانی بروسكە لە تاوەری ئینتەرنێت ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان له‌هاتووچۆی هه‌ولێر ڕاگیرا.

ئەمڕۆ دووشەمه‌ 6ی5ی2024،له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هەولێر بڵاوی كرده‌وه‌، كاتژمێر 10:30ی خوله‌كی به‌یانی  بروسكەیەكی بەهێز، لە تاوەری هێڵی ئینتەرنێتی بەڕێوەبەڕایەتییه‌كه‌مانی دا و بەهۆیەوە ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان دەوەستێ.
هاتوچۆی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەكات سەردانیان نەكەن تا ئەو كاتەی سیسته‌م و هێڵی ئینتەرنێت دەكەوێتەوە كار .