بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی بێژەری ناودار (کامەران خەفاف) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی بێژەری ناودار (کامەران خەفاف).

بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (کامەران خەفاف)

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەواڵی کۆچی دوایی بێژەری ناودار (کامەران خەفاف)مان بیست، کە بەھۆی ڕووداوی ھاتوچۆوە لە ڕێگەی نێوان ھەولێر-کۆیە گیانی سپارد.

بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان لە ئێوە و کەسوکار و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین و، ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ خێزانی کۆچکردوو دەخوازین کە ھەر لەو ڕووداوەدا برینداربووە.

(کامەران خەفاف) پێشمەرگەیەکی دلێر و بێژەرێکی دەنگ زوڵاڵی نیشتیمانپەروەر و دڵسۆزی گەلەکەمان بوو، ھەروەھا ئەندامی ھەیئەی گشتی مەکتەبی ڕێکخستنی پێشمەرگە بوو.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمیی ھاوەڵ و دۆست و ھاوخەباتانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و کۆستی دیکە بە دووربن.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢ی ئایاری ٢٠٢٤