بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌رشیفی (32) ساڵی رابردوو (1991 تا 2023)ی رۆژنامه‌ی خه‌بات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ـی 5ـی 2024، بەئامادەبوونی هەریەک لە به‌ڕێزان فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پ.د.ک, مەحموود محەمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی، د. هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک و، به‌شێك له ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و بەپرسانی حزبی و حکوومی و مامۆستایانی زانكۆ و ڕۆشنبیران و توێژەران و نووسەران، ڕێوڕەسمێکدا ئه‌رشیفی (32) ساڵی رابردوو واته (1991 تا 2023)، كه نزیكه‌ی (6000) ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات به شـــێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئاماده‌كراوه و دوای خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاکی شەهیدان سەروەریان (بارزانیی نەمر) و (کاک ئیدریسی هەمیشە لەیاد)، سەلام عەبدوڵڵا، سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەبات گوتارێکی پێشکێش‌کرد. دواتر ئامادەبووان گوزەرێکیان بەنێو پێشانگەی ئەرشیفی ڕۆژنامەی خەباتدا کرد،
ئه‌و ئه‌رشیفه به نرخه كه (تۆماری خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك)ـه له هاردێكدا پێشكه‌شه به ئاماده‌بووان كرا، كه ژماره‌كانی دوای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی (1991) تا ساڵی (1993) به زمانی عه‌ره‌بی و كوردی، دواتریش به‌رده‌وامی پێدرا وه‌ك ڕۆژنامه‌یه‌كی هه‌فتانه ته‌نها به زمانی عه‌ره‌بی تا ئازادیی عێراق له مانگی ئایاری (2003)، له‌و كاته‌وه تا كۆتایی (2023) به‌شێوه‌ی رۆژانه به زمانی كوردی.














