نه‌زار مه‌حروس
خه‌بات: سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین:- ده‌سته‌ی كارگێری یانەی وه‌رزشی نەورۆز به‌فه‌رمی نزار مەحروسی راهێنەری سووری له شوێنی وەلی كەریم راهێنەری پێشووی یانه‌كه ده‌ستنیشانكرا، نه‌زار مه‌حروس له‌دایكبووی 1963ـی شاری دیمه‌شقه و یاریزانی تۆپی پێی هه‌ڵبژارده‌ی سوریا بووه، زیاتر له 100 یاری له‌ریزی هه‌ڵبژارده‌ی سوریا ئه‌نجام داوه و ئه‌زموونێكی به‌رزی هه‌یه له‌بواری ڕاهێنه‌رایه‌تی، پێشتر ناسناوی خولی نایابی عێراقی لەگەڵ یانەی وه‌رزشی هەولێر بەدەستهێناوە، دوایین جاریش راهێنەری یانەی وه‌رزشی زاخۆ بووە، لەم ماوه‌یه‌دا نه‌زار مه‌حروس ئۆفەری چەندان یانەی خولی ئەستێرەكانی عێراقی ڕەتكردووەتەوە چونكه ته‌نها ئاره‌زووی ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌كانی كوردستانی هه‌یه.
شایه‌تی باسه ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی نه‌ورز (وەلی كەریم ) دوای 4 ساڵ لە راهێنەرایەتی كردنی تیپه‌كه، لە دوایین یاریی كاتێك لە نێو یاریگەی خۆیان بەرامبەر زاخۆ به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر دۆڕان، وەلی كەریم راستەوخۆ دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەكە ڕاگەیاند و گوتی: بڕیاری وازهێنانەكەم لەسەر خواستی بەشێك لە هاندەرانی یانەكە بوو.