سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 37ـەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان، شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی دەڵێ “خەڵکەکەیان شایستەی باشترین خزمەت و گرنگیپێدانی زیاترن.
دەقی راگەیێنراوەکەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
ئه‌مڕۆ 16ـی نيسان، له يادى بهئازارى (37) ساڵه‌ى كيميابارانكردنى باليسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوه‌تيدا، دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان و سڵاو بۆ كه‌سوكارى سهربهرزيان و ته‌واوى قوربانى و به‌ركه‌وته‌كانى ئه‌و تاوانه‌ى ڕ‌ژێمى پێشووى عێراق ده‌نێرين و به ڕێزه‌وه ياديان دهكهينهوه.
كيميابارانكردنى ئه‌و ناوچه‌يه كه هه‌ميشه مه‌كۆى شۆڕش و تێكۆشان بووه دژى سته‌م و دكتاتۆرى و له‌پێناو ئازاديى گه‌لى كوردستاندا قوربانيى زۆرى داوه، سه‌ره‌تا و ده‌سپێكى تاوانى كيميابارانكردنى خه‌ڵك و خاكى كوردستان بوو كه بووه لاپه‌ڕه‌يه‌كى ڕه‌شى مێژووى ئه‌نجامده‌رانى و نيشانه‌ى ستهملێكراويى گه‌لى كوردستان.
خه‌ڵكى جوامێر و نيشتمانپهروهرى باليسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوه‌تى وه‌ك هه‌موو گه‌لى كوردستان، نه‌ك هه‌ر به كيمياباران و ژەهراويكردنى خاك و ئاو و ئاسمانه‌كه‌ى كۆڵيان نه‌دا، به‌ڵكو خۆڕاگرانه تێهه‌ڵچوونه‌وه و درێژه‌يان به تيكۆشان دژ به سته‌م و دكتاتۆرى دا، بۆيه شايسته‌ى باش‌ترين خزمه‌ت و گرنگيپێدانى زياترن.
سڵاو بۆ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه دڵسۆزه‌ى له كاتى كيمياباراندا يارمه‌تيى قوربانييانيان دا و گيانى خۆيان خسته مه‌ترسى، بۆ ئه‌وه‌ى بريندار و به‌ركه‌وتووان تيمار بكه‌ن. گيانى پيرۆزى شه‌هيدان شاد و ياديان هه‌ميشه به خێر.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/4/16