رۆژی هەینی (5ـی نیسانی 2024) وەزارەتی دارایی و ئابووری، لیستی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.
محەممەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، رایگەیاند: رۆژی شەممە (6ـی نیسانی 2024) دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار دەستپێدەکات و پێش جەژنی رەمەزان مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت.
ههروهها بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی ، خشتەی مووچەکە بەپێی کاتی هاتنی تەمویلی وەزارەتی دارایی عێراق دانراوە، لەکاتی دروستبوونی هەر گۆڕانکاریەک لە هاتنی تەمویلەکە گۆڕانکاری لە خشتەکەشدا دەکرێت.
