په‌رژین جه‌عفه‌ر حاجی ڕۆسته‌م
ڕۆژی 18ـی ئاداری ئه‌مساڵ، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به به‌یاننامه‌یه‌ك ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی پووچه‌ڵ كرده‌وه كه هه‌ندێك لایه‌نی عێراقی و هه‌رێمی و وڵاتی دراوسێ وه‌ك بۆمبێك بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌یان كردبوو. ئه‌و به‌یاننامه‌یه له مێژووی گۆڕه‌پانی نوێی سیاسی عێراق ده‌بێته خاڵێكی وه‌رچه‌رخان، كه حزبێكی وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان كه حزبی یه‌كه‌می هه‌میشه‌یی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و عێراق بووه وه‌ك پارتێكی خاوه‌ن هێزی جه‌ماوه‌ری، ڕێگری له پرۆسه‌یه‌ك بكات كه به‌چه‌ند ڕێكارێكی ناده‌ستوری و نایاسایی به‌رنامه بۆداڕێژراو بوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بچووك بكه‌نه‌وه و ڕاده‌ستی به‌غدا بكرێت.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پارتی زه‌نگێكی به‌ئاگاهێنانه‌وه بوو تا هه‌موو جیهان بزانن له عێراق چ ده‌گوزه‌رێت، دۆخێك ده‌گوزه‌رێت ئاینده‌ی ئه‌م وڵاته به‌ره‌و تاكڕه‌ویی ده‌بات. كاردانه‌وه‌كان هه‌موویان جگه له داڕێژه‌رانی پیلانه‌كه هه‌ستیان به‌و مه‌ترسییه‌ی پارتی كرد، باشترین هه‌نگاویش ئه‌وه‌یه پارتی به ئارگۆمێنت و داتا و زانیاری دروست، پیلانه‌كه ڕوون ده‌كاته‌وه كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌موو كه‌س و لایه‌نێک بزانن چ مه‌رامێك له پشت ئه‌و پیلانه هه‌یه دژ به كوردستان.
به ماوه‌یه‌كی كورت له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌یامه‌ی پارتی، چه‌ندین شاند له به‌غدا و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان به‌ره‌و هه‌ولێر و لای سه‌رۆك بارزانی به‌ڕێكه‌وتن و ڕاسته‌وخۆ جگه له ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه كه داڕێژه‌رێكی سیاسییه و ورده‌كاری زۆری تێدا به‌رچاو نه‌خراوه، بزانن چۆنه؟ بێگومان سه‌رۆك بارزانی به ئارگۆمێنت و به‌ڵگه‌و داتای دروست ئه‌و ڕاستییه بۆ هه‌مووان ڕوون ده‌كاته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا كه خۆی وه‌ك كاره‌كته‌رێكی گرنگی گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق ده‌بینێت و ده‌یه‌وێ ئه‌م وڵاته سه‌قامگیر بێت به‌و ئاراسته‌ی ده‌چێته گیرفانی پڕ قازانجی خۆیان نه‌ك هه‌موو عێراقییه‌كان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سیاسەتی ئەمریکا بەگشتی نا، هەندێک کارەکتەری سیاسی‌یان ئێستاش خەون بە عێراقێکی بەهێز و خاوەن بڕیار دەبینن، زۆرجار خودی سیاسییەکانی ئەم عێراقە تووشی سەرسوڕمان دەبن، چۆن وڵاتێکی زلهێزی وا هێندە بەم سادەییەوە مامەڵە دەکەن! ڕۆژی 30ـی ئادار واتا دوو هه‌فته دوای به‌یاننامه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، باڵیۆز خاتوو ئه‌لینا ڕۆمانۆوسكی كه نوێنه‌رایه‌تی سیاسیه‌تی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كات دێته هه‌ولێر، به‌دیاریكراوی ده‌چێته پیرمام(مه‌سیف سه‌لاحه‌دین) بۆ لای سه‌رۆك بارزانی، تا له‌سه‌ر زاری خۆیه‌وه ته‌واوی پیلانه هاوبه‌شه‌كه‌ی وڵاتێكی هه‌رێمایه‌تی و چه‌ند هێزێكی عێراقی ببیستێت.
سه‌رۆك بارزانی وێڕای پێداگیری له سه‌ر پرسی پێكهاته‌كان و به‌شداریكردنی ڕاسته‌قینه‌یان له ئاینده‌ی سیاسه‌ت و ژیانیان له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دیمه‌نێكی گرنگی پێكه‌وه‌ژیان، باسی له‌وه كردووه كه هەڵبژاردنێك كە بە ئەجیندای دەرەكی و بە دەستێوەردانی نایاسایی و نادەستووری بۆ سەپاندنی شەرعیەتێكی ساختە بەڕێوەبچێت چ جۆرە سەقامگیرییەك بەدی دەهێنێت و چۆن تەعبیر لە ئیرادەی ڕاستەقینەی دەنگدەران دەكات؟. ئه‌م په‌یامه ڕوونه، ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك له جه‌وهه‌رییەتی ئه‌م په‌یامه تێبگه‌ن، كوردستان نابێته به‌شێك له ناسه‌قامگیری، به‌ڵكوو هه‌وڵی پارتی ئه‌وه‌یه ئیراده‌ی كوردستانیان و پێكهاته‌كان به‌سه‌ر ئه‌و ئیراده‌یه سه‌ركه‌وێ كه خوازیاری لاوازكردنی ئه‌و هه‌رێمه‌ن كه له چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌كانی خۆی بكات و سەرجەم مافە دەستوورییەکانی خۆی دەستەبەر بکات.
* توێژه‌ری مێژووی سیاسی