خه‌بات: سه‌نگه‌ر حوسێن:- زنجیره دڕامای (ئه‌دیابین) زنجیره درامایه‌كی مێژووییه باس له دیرۆكی یه‌ك سه‌ده به‌ر له ئه‌مرۆی بزاڤی ئازادیخوازی كوردستان ده‌كات، به تایبه‌ت ئه‌و سه‌ركرده‌و شۆرشگێرانه‌ی رۆڵیان له پاراستنی قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد هه‌بووه… كه به دانایی و تێكۆشان و خه‌باتی بێ وچانیان و به‌هێزی بیروهۆشیان ڕێگه‌یان نه‌داوه داگیركه‌ران به گشت پیلان و مه‌رامه ناڕه‌واكانیان بگه‌ن، هه‌ر ئه‌م تێكۆشان و خۆڕاگری و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ی ئه‌م رابه‌رانه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌لومه‌رجه به‌رده‌وامه‌دا له سه‌ده‌ی رابردوو، وایكرد ئه‌م گه‌له ده‌یان هه‌ورازو نشێو ببڕێ و كۆڵنه‌ده‌رانه، به خه‌بات و قوربانیدانی خۆی بگاته راپه‌ڕین و ده‌سكه‌وته‌كانی نێو قه‌واره‌ی ئه‌مڕۆی كه له هه‌رێمی كوردستاندا به‌رقه‌رار بكات.
خانمه هونه‌رمه‌ند په‌روین شازاده یه‌كێكه له‌و كاره‌كته‌رانه‌ی رۆڵیان له‌م زنجیره‌یه هه‌یه‌و له‌لێدوانێكدا به خه‌باتی راگه‌یاند: جێگای شانازیمه كه به‌شداری له‌م زنجیره مێژووییه ده‌كه‌م به ڕۆڵی (فاتمه خان) له‌گه‌ڵ یۆلێك له هونه‌رمه‌ندانی شاره‌كانی كوردستان، كه به‌هۆیه‌وه جارێكی دیكه خۆم له نێو هونه‌ردا دۆزییه‌وه، رۆڵی (فاتمه خان) له‌م زنجیره‌یه، باس له سه‌رۆك هۆزێك ده‌كات كه له‌ناوچه‌یه‌كی شاخاوی ده‌ژیت و خزمایه‌تی له‌گه‌ڵ ماڵی مومتاز پاشا هه‌یه، (پاشا) ده‌یه‌وێ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ شۆڕشگێڕه‌كان بنێرێ له‌ڕێی ئه‌و ئافره‌ته‌وه، چونكه ئه‌وان له‌سه‌ر رێگان و له‌كاروباره نهێنییه‌كان هاوكاریان ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه له‌م ناوچه‌دا، ئه‌و خانمه كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كوڕی مومتاز پاشا چاره‌سه‌ر ده‌كات و له‌سه‌ر داوای ئه‌و، كچێك له كوڕه‌كه‌ی پاشا ماره ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به گرنگی ئه‌و جۆره زنجیره مێژووییانه، خاتوو په‌روین ده‌ڵێت: گرنگه نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئاگاداری رووداو‌و به‌سه‌رهاته مێژووییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی بێت، كه چه‌ندین سه‌ده پێش ئێستا روویانداوه‌و مێژوویان بۆ گه‌له‌كه‌ی نووسیوه‌و ئه‌مڕۆیان لێهاتۆته به‌رهه‌م. گوتیشی: یه‌كه‌مجاره ببینیم ئه‌و هه‌موو ئه‌كته‌ره به په‌رۆشی و دڵسۆزییه‌وه وه‌كو خێزانێك كار له به‌رهه‌مێك بكه‌ن، باكیان به كه‌شوهه‌واو سه‌رماو گه‌رما نه‌بوو، هه‌موویان ده‌یانویست كارێكی جوان بێته به‌رهه‌م.
ده‌شڵێت: سوپاس و ده‌ستخۆشی له (نینۆس نه‌مرود) به‌رێوه‌به‌ری به‌رهه‌م ده‌كه‌م كه توانی ئه‌و هه‌موو هونه‌رمه‌نده به‌ئه‌زموون و گه‌نجانه له زنجیره‌یه‌كی وا گرنگ كۆبكاته‌وه، هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندانی گشت پێكهاته‌كان له توركمان و عه‌ره‌ب و فارس و ئینگلیز و پیاوانی ئیسلام و كریستیان و جوله‌كه به‌شداری زنجیره‌كه بكه‌ن و به پێنج زمان تێیدا بئاخفتن، جێگای داخیشه كه نووسه‌ری دراماكه (كه‌ریم عه‌بدوڵڵا) پێش ته‌واو بوونی دراماكه كۆچی دوایی كرد‌و به‌رهه‌مه‌كه‌ی به چاوی خۆی نه‌دیت.
جێی باسه، زنجیره درامای (ئه‌دیابین) به‌رهه‌می كه‌ناڵی سه‌ته‌لایتی كوردستان تیڤیه‌و له (30) ئه‌لقه پێكدێت، له شه‌وانی ره‌مه‌زان په‌خش ده‌كرێت، زۆربه‌ی دیمه‌نه‌كانی له‌سه‌ر قه‌ڵاتی هه‌ولێرو ناوچه‌ی زراره‌تی به ستافێكی هونه‌ری پرۆفیشناڵ كاری وێنه‌گرتنی بۆ كراوه، (ئه‌دیابین) لە دەرهێنانی هونەرمەند حەسەن عەلی، نووسین و سیناریۆی خوالێخۆشبوو کەریم عەبدوڵڵایه، كه به‌ر له ته‌واوبوونی وێنه‌گرتنی، كۆچی دوایی كرد.










