ئازاد صالح نادر
کۆمەڵێک هەنگاو و شێواز هەن کە یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی مرۆڤ ببێتە کەسایەتییەکی کاریگەر، لە ڕێگەی هەندێک سیفەتەوە کە دەتوانێت لە خۆیدا پەرەی پێبدات، لەوانە:
1. باوەڕبوون بەخۆبوون یەکێکە لەو شتە گرنگانەی کە دەبێت لە کەسێکدا ئامادەبێت کە دەیەوێت کاریگەر بێت، ئەویش بڕوای تەواوەتی بە خۆی و بیرۆکەکانی هەبێت، بۆ ئەوەی ئەوانی دیکەش باوەڕیان پێی هەبێت و متمانە و بەهاکەی پێببەخشێت ئەو دەیەوێت.بەبێ باوەڕی مرۆڤ بە خۆی، ناتوانرێت کەسانی تر باوەڕیان هەبێت.و شوێن هەنگاوەکانی بکەون.
2. نیشاندانی ڕێزى مرۆڤەکان بەشێوەیەکی گشتی سەرنجیان بۆ کەسانێک ڕادەکێشن کە هەمیشە ڕێز و ئەخلاقی باشیان هەیە و قەدری ئەوانی تر دەزانن، چونکە ڕێزگرتن پراکتیزەیەکی هاوبەشە، کاتێک مرۆڤ ڕێز لە مرۆڤەکان دەگرێت، ئەوا بەرامبەری دەبێتەوە و ئەمەش ئەوەیە کە لەناو خۆیدا متمانە بە کەسەکە و ئاسایش دروست دەکات لە مامەڵەکردن لەگەڵیدا، جگە لەوەی ڕێزگرتن وا دەکات بۆچوونی کەسەکە بەهایەکی زیاتری هەبێت لەوەی کە وا لە کەسانی دیکە دەکات وەریبگرن.
3. دەستپێشخەری: دەستپێشخەری بە یەکێک لەو سیفەتانە دادەنرێت کە زۆر کەس خاوەنی نین، هەروەها یەکێکە لەو شتە ئەرێنییانەی کە دەبێت لە کەسێکی کاریگەردا ئامادەبێت، ئەم تایبەتمەندییە وای لێدەکات بتوانێت لەسەر خۆی و بە شێوەیەکی داهێنەرانە ڕێگەی خۆی بکاتەوە بەبێ ئەوەی چاوەڕێی بکات دەرفەتەکان بۆ هاتنی بۆلای، ئەمەش پێویستی بە متمانەی بەرزی بەخۆیە، مرۆڤ دەبێت پەرەی پێبدات بۆ ئەوەی بگاتە پلەیەکی بەرزی توانای دەستپێشخەری لە شتی جۆراوجۆردا.
4. بەردەوام بوون لەگەڵ نوێ بەردەوام بوون لەگەڵ ڕووداوە نوێیەکان یەکێکە لەو سیفەتە گرنگانەی کە کەسێک کە دەیەوێت کاریگەر بێت دەبێت گرنگی پێبدات، بۆ ئەوەی هەمیشە بە تەواوی ئاگاداری زۆربەی رووداوةكان بێت، بۆ ئەوەی بۆچوونێکی تۆکمە دروست بکات دەربارەی ئەوان، جگە لە پەرەپێدانی توانای دروستکردنی گفتوگۆی گرنگ لەگەڵ مرۆڤەکاندا، بۆ ئەوەی کاریگەرییان لەسەر دروست بکات، ئەو کەسەی دەیەوێت کاریگەر بێت ناتوانێت دوور بکەوێتەوە لەو شتانەی کە بۆ مرۆڤ گرنگن و لە ژیانیاندا ئامادەن، بەڵکو ئەو دەبێت پێچەوانەکەی بێت.
5. لە بەرامبەردا داوای هیچ شتێک نەکردن: یەکێک لە گرنگترین شتەکان کە مرۆڤ کاریگەری لەسەر کەسانی تر دەکات، داوای هیچ شتێکیان لێ نەکات لە بەرامبەر ئەو خزمەتەى پێشکەشی دەکات، بە هاوبەشکردنی زانیاری لەگەڵیان و پێشکەشکردنی ئەو ئامۆژگارییانەی کە پێویستیانە لەو بوارەدا کە دەتوانێت یارمەتی بدات و ئەمەش وا دەکات زۆر بەدڵيان بێت لە ڕوانگەی ئەوانەوە، واتە بەدەستهێنانی سۆز و ڕێزیان و بەم شێوەیە کاریگەری لەسەریان هەبێت.











