خەبات: حەمە ئەحمەد جاف:- بەبۆنەی یادەکانی ئادار و ڕاپەڕینی مێژوویی خەڵکی کوردستان، کاتژمێر(3:00)ی پاشنیوەڕۆی چوارشەممە ڕێکەوتی 2024/3/6لە هۆڵی سینەما سالم لەسلێمانی، ڕێکخراوی کوردستان دیالۆگ، لە مەراسیمێکی ڕێزلێناندا دوو بەڵگە فیلم بۆ دوو کەسایەتی ناودار نمایشدەکات، یەکەم بەڵگە فیلمی (قەڵەمی زیندان) ژیان و خەباتی نووسەرو پێشمەرگە (سەلام عەبدوڵڵا)یە لە دەرهێنانی، بڕوا کامیل عەتار، لایەنی جێبەجێکار(میترا پڕۆدەکشن) بەرهەمی ڕێکخراوی کوردستان دیالۆگ، دووەم بەڵگەفیلمی (هەرەس) ژیان و خەباتی هونەرمەندو پێشمەرگە (حەمە ڕەشید هەرەس) لە دەرهێنانی کامەران جەمال، ئەمە بەرهەمی تۆڕی میدیایی ڕووداو.