خەبات: هاژە بەرزنجی ــ سلێمانی:- لەکەش وهەوای ڕۆژێکی ساردو بەفر باریندا ڕێکخراوی برەودان، بەئامادەبوونی ژمارەیەک ڕۆشنبیران و شاعیران و نووسەران لەهۆڵی خاک ئێوارەکۆڕێکی بۆناساندنی کتێبی (وەک خۆشەویستی خۆشمدەوێی) بۆ شاعیری لاو (ئالان شێرکۆ ) سازکرد، شایانی باسە لەوکۆڕەدا خاتونی شاعیر (نەشمیل عەلی) بەدوو دەق وەک میوانی کۆڕ بەشداریکرد.
ئالان شێرکۆ سەبارەت بەکۆڕەکە بو ڕۆژنامەی (خەبات) گووتی: سەرەتا سوپاسی ڕێکخراوی برەودان و هەمو ئامادەبوان دەکەم کەبەم کەشە بەفراویە منیان لەو هۆڵەدا تەنیا نەکردو گوێبیستی خوێندنەوەی شیعرەکانم بوون، کتێبی (وەک خۆشەویستی خۆشمدەوێی) دەربڕینێکی سادەیە لەسەر ئەرکی خۆم چاپمکروە زۆر ماندووبووم پێیەوە ، بەڵام سوپاس بۆخوا پێشوازی باشی لێکرا دڵخۆشم سوپاس بۆ هاوڕێی ئازیزم خاتو نەشمیل کەمیوانداریەکەمی قەبوڵکردو بەخوێندنەوەی دوودەق بەشداری کۆڕەکەی کرد، هەروەها سوپاسیش بۆ پەیامنیرە ماندوو نەناسەکەی ڕۆژنامەی خەباتی ئازیز.
لەبارەی گرنگی شاعیران و رۆشنبیران بەڕێز میوان قەرەداخی سەرۆکی ڕێکخراوی برەودان گووتی: ئێمە وەک ڕێکخراوی برەودان، مەبەستمانە خزمەتی شاعیران و ڕۆشنبیران بکەین هەڵبژاردنی شاعیری بە ئەزموون، جێگای دڵخۆشی ئێمەیە ، شاعیری جواننووس( ئالان شێرکۆ) سەرباری بچووکی تەمەنی خاوەن قەڵەمێکی جوانە هیوای سەرکەوتنی بەرهەمی باشتری بۆ ئەخوازم.
لەبارەی ئاستەنگی كەشی كۆڕەكە و دڵخۆشی ئامادەبووانەوە، خاتوونی شاعیر نەشمیل عەلی گووتی: لەگەڵ ئاستەنگی ڕێگاوبان بەهۆی بارینی بەفرەوە بەڵام توانیمان ئێوارە ئەو کۆڕە بەسەرکەوتوویی سازبکەین، ئامادەبووانی میوانانی کۆڕیش زۆر جێگای دڵخۆشیە و زیاتر هێزمان دەداتێ بۆ خزمەتکردن بە بواری ئەدەب و ڕۆشنبیری، سووپاس بۆ هەموولایەک کەتوانیمان لەکەشێکی ئارامدا چەند دەقێک پێشکەش بکەین.