
ڕۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت ئاشکرای کرد کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی نەسڕ، لەبەردەم لیژنەی دیسپلین و ئەخلاقی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیەدا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت، دوای ئەوەی دووەمیان بڕیاریدا لێکۆڵینەوەی فەرمی لەسەر «بێ ئەخلاقی» بکاتەوە، هەڵسوکەوتی لە کاتی یاری تیپەکەی بەرامبەر بە یانەی شەباب لە خولی ئەو وڵاتە.
ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، لیژنەکە «میکانیزمی» دانیشتنی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ ئەستێرە پورتوگالییەکە دیاری نەکردووە و ئایا بە ئامادەبوونی ئەو دەبێت یان لە دوورەوە، یان لە ڕێگەی نامەی ئەلیکترۆنییەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، مادەی 117ی ڕێساکانی لیژنەکە مافی ئەوە دەدات بە دیسیپلینەکە دەستوەردان بکات لەم جۆرە ڕووداوانەدا، یان ئەگەر هەر لایەنێک سکاڵایەکی لەگەڵ بەڵگەدا پێشکەش بکات.
ئەیمەن ئەلریفای، بەرپرسی پێشووی “دیسیپلین” ئاشکرای کرد، لیژنەکە لە ناوبژیوان دەپرسێت ئایا ڤیدیۆی ڕۆناڵدۆی بینیوە یان نا، ئەگەر ناوبژیوان لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا بەبەڵێ وەڵام بداتەوە، ئەوا دەردەكەوێ کە شایەنی هیچ سزایەک نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ناوبژیوان لە وەڵامەکەیدا باسی لەوە کردبێت کە دیمهنهكهی نەبینیوە، ئەگەر بیبینیایە ئەوا یاریزانەکە دەردەکرا، لێرەدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ ماوەی دوو یاری سڕ دەکرێت و بە بڕی 20 هەزار ڕیاڵی سعودی سزا دەدرێت.
لە کۆتایی وتارەکەیدا، ئەیمەن ئەلریفای جەختی لەوە کردەوە کە لیژنەی دیسپلین و ئەخلاقی فیدراسیۆنی سعودیە پشت بە وێنەگرتنی نافەرمی نابەستێت، بەڵکو تەنها پشت بە کامێرای هەڵگری فەرمی دەبەستێت.
ڕۆناڵدۆ پێشتر چەند هەفتەیەک لەمەوبەر جولەیەکی نائەخلاقی بۆ هاندەرانی یانەی هیلال ئەنجامدا کاتێک یەکێک لە هاندەرەکان «شاڵ»ێکی فڕێدا کە لۆگۆی هیلالی لەسەر بوو، گوایە ڕۆتالدۆ ئەو شاڵەی خستیە ناو شۆرتەكەیەوە پێش ئەوەی فڕێی بداتە سەر زەوی.