دژه‌تیرۆری كوردستان زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله بڵاو كرده‌وه كه دوای نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه كرابووه ئامانج.
دژه‌تیرۆری كوردستان بڵاوی كرده‌وه: ئەمڕۆ پێنجشەم کاتژمێر 13:20ی دوای نیوه‌ڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی یەبەشەی لە ناوچەی (وەردیە) لە باشووری قەزای شنگال کردە ئامانج.
بڵاویشی كرده‌وه: له ئه‌نجامی به‌ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه بەرپرسێکی یەبەشە و چەکدارێکی یاوەری کوژران و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو.