سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ڕایانگەیاند، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، زێدانی فەرەنسی خستۆتە لیستی پاڵێوراوان بۆ جێگرتنەوەی تۆماس توخێل وەک ڕاهێنەری یەکەمی یانەكە.
ئەو سەرچاوانە ڕوونیان کردەوە کە بەرپرسانی بایرن میونشن پێشتر پەیوەندییان بە ڕاهێنەری پێشووی ڕیاڵ مەدریدەوە کردووە، بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا شوێنی تۆماس توخێل بگرێتەوە، دەزانن کە زیدان لە دوای ڕۆیشتنی لە تیپی شاهانە لە ساڵی 2021، ئێستا هیچ ئەركێكی لە ئەستۆدا نییە.