فایک بۆلکیا دەوڵەمەندترین یاریزانی تۆپی پێی جیهان لە کاتی یارییەکدا لە خولی تۆپی پێی تایلەند لە نێوان ڕاچابوری و پۆلیس تێرۆ لە قاچیدا تووشی پێکان بوو.
بۆلکیای تەمەن 25 ساڵ، کوڕەزای سوڵتانی بڕۆنایە، سامان و سەروەت و داراییەکەی بە نزیکەی 18.69 ملیار یۆرۆ دەخەمڵێندرێت، کەواتە لە ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرژەنتینی لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی دەوڵەمهندترە.
فایک پێشتر لە یانەی لیستەر سیتی لە ئینگلتەرا و لە یانەی ماریتیمۆ لە پورتوگال یاریی کردووە، بەڵام نەیتوانی جێپەنجە لەسەر یاریگاکانی ئەوروپا بەجێبهێڵێت، هەروەها ماوەی 8 مانگە لە خولی نایابی تایلەند یاری بۆ یانەی ڕاچابوری دەکات.









